سەردێر

عێراق نەوت بە شارێكی باشووری كوردستان دەدات

خەڵك-
بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی زۆربەی عێراق و باشووری كوردستانیشی گرتۆتەوە، حكومەتی عێراق بڕیاری دا بڕی 50 لیتر نەوتی زیادە بدات بە هەر خێزانێكی شاری كەركوك لەكاتێكدا لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڕی 100 لیتر نەوتیان پێ‌ درابوو.

لە هەرێمی كوردستان، كە خاوەنی بڕێكی زۆری نەوت و غازە و مانگانە زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات، بەڵام خەڵكەكەی بێبەشن لەو سامانە سروشتییە و سەرەڕای پێنەدانی نەوت بە خەڵك وەك ناوچەكانی دیكەی عێراق، هاووڵاتیان شەو بەدەم وەرگرتنی بتَڵێك غازەوە ڕۆژ دەكەنەوە

كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و هاتنی ئەم شەپۆلی بەفر و سەرمایەوە، جگە لە 100 لیتر نەوتی پێشتر، كە دابەشكرابوو، بڕی 50 لیتر نەوتی زیادە دەدرێتە هاووڵاتیان لە پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا و بەغدا و سەلاحەدین.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەمڕۆوە، هاووڵاتیان دەتوانن بچن نەوت وەربگرن بە كۆبۆنی ژمارە (5) لەو پاریزگایانەی دیاریكراون، كە ٥٠ لیتری زیادەیە.

ئەو نەوتەی عێراق دەیدات بە هاووڵاتیان بەرمیلی بە 30 هەزار دینارە.

حكومەتی هەرێم دوو ساڵە بەڵێنی پێدانی نەوت دەدات، بەڵام تا ئێستا تەنها نزیكەی 70 ملیۆن لیتر نەوت، كە لە عێراقەوە دێت دابەشكراوە و بەوەش لە ئێستادا كە پلەكانی گەرما گەیشتوونەتە -12 لە بەشێكی شارەكان، بەڵام زۆرینەی هاووڵاتیان نەوتیان وەرنەگرتووە.