سەردێر

پەڕلەمانتارێكی پێشووی كوردستان كۆچی دوایی كرد

خەڵك-
پەڕلەمانتارێكی خوولی یەكەمی پەڕلەمانی كوردستان و پێشمەرگەی دێرین لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.

مەلا هادی خدر كوێخا كاڕەش، ئەندامی خوولی یەكەمی پەڕلەمانی كوردستان بووە و كەسایەتی دیاری شاری هەولێر و پەروەردەكار بووە، ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (مەلا هادی خدر كوێخا كاڕەش)، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی خوولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان و كەسایەتی دیاری هەولێرمان بیست”.

ڕاشیگەیاندووە، “خوالێخۆشبوو لە ماوەی كاری پەرلەمانیدا لە خوولی یەكەمی پەڕلەمان، بەوپەڕی لە خۆبردووانە خزمەتی كردووە”.

May be an image of 1 person