سەردێر

“سبەی، پلەكانی گەرما لەخوار سفرەوە دەبن”

خەڵك-

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ پلەی گەرما لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم ڕوو لەبەرزبوونەوە دەكات.
ئاراس جەبار شارەزای كەشاسی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەی شەممە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و كەمێك پەڵە ھەور دەبێت، بەرزترین پلەكانی گەرما بەڕێژەی ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
وتیشی”پلەكانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت: لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم (سلێمانی ٤ بە -١٢ پلە ژێر سفر، ھەولێر ٦ بە -٣ پلە ژێر سفر، دھۆك ٥ بە -٤ پلە ژێر سفر، ھەڵەبجە ٥ بە -٧ پلە ژێر سفر، كەركوك ٩ بە -١ پلە ژێر سفر) لەناوچەكانی گەرمیان لە نێوان ١٠ بۆ -٢ پلە ژێر سفر دەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٥ بۆ -٦ پلە ژێر سفر دەبێت.

ئاشكراشیكرد، خێرایی با ئاسایی دەبێت و لەكاتەكانی بەرەبەیان و شەودا لەناوچە شاخاوییەكانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێمدا چالاك دەبێت بە خێرای ١٥-٢٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە ئاڕاستەی باكوری ڕۆژھەڵاتەوە بەشێوەی وشكە سەرما.