سەردێر

قائیمقامی سلێمانی داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك-

قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەم سەرمایەدا باڵندەو ئاژەڵەكانتان بیر بێت.
ئەمڕۆ ھەینی 21 كانونی دووەمی 2022, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە چەند شوێنێكی سلێمانی دان و خۆراكی بۆ باڵندەو ئاژەڵە بێلانەكان دابینكرد و لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، داوا لە ھاووڵاتیان و ژینگەو ئاژەڵدۆستان دەكەم لەم سەرمایەدا باڵندەو ئاژەڵەكانتان بیر بێت و چەند بۆتان دەكرێت لەسەر شەقام و رێگەوبانەكان خواردن و دانیان بۆ دابنێن.
وتیشی”بەھۆكاری بارینی بەفرێكی زۆر و داپۆشینی ھەموو شوێنێك بە بەفرو بەستەڵەك بە ئەستەم باڵندەو ئاژەڵەكان خواردنیان دەستدەكەوێت لەبەر ئەم ھۆكارەو وەك ئەركێكی مرۆڤ دۆستانە ھەركەسەو لەماڵ و شوێنی كارەكەی دان و خۆراك بۆ باڵندەو ئاژەڵە بێلانەكان دەبنێن بۆ ئەوەی بەھەوڵی ھەموان ژینگەو ژیانی گیانداران لە فەوتان رزگار بكەین”.