سەردێر

هەولێر، 11 هاووڵاتی لەمردن ڕزگار كران

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە گوندی بانەمان ١١ هاووڵاتی گیانیان لەمەترسیدا بوو ڕزگار كران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كاتژمێر ٤:٣٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢١-١-٢٠٢٢ دوای پەیوەندیكردن بە سەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتن ١٢٢ دەستبەجێی تیمەكانی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە كەبریتی بوو لە ڕزگاركردنی گیانی ١١ هاووڵاتی لەماڵێك لە گوندی (بانەمان) كەبەهۆی غازی زۆپاو دووكەڵی مۆلیدەوە تووشی هەناسەتەنگی و گیرانی بۆری هەناسەوە بوون و نزیكبوون لە مردن.

ئاشكراشیكرد، لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای هەولێر ڕێكاری فریگوزاری و چارەسەریان بۆ ئەنجام دراو گەیەنرانە نەخۆشخانە.