خەڵك-
پۆلسی دارستان و ژینگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەر كەسێك ڕاوبكات بە بڕی یەك ملیۆن تا شەش ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێ:دا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە حاڵەتی كەوتنی بەفرێكی زۆر باڵندە و ئاژەڵە كێوییەكان بەهۆی دەستنەكەوتنی خۆراك لە ماڵان و ئاوەدانی نزیكدەبنەوە، بۆیە هیوادارین كەس ڕاویان نەكات، هەر كەسێكیش ڕاوبكات سزادەدرێت.
ئاشكراشیكردووە، لە ناوچەی سیدەكان حاڵەتی ڕاوكردنی ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكان زیاتربووە و پۆلیس چاودێریی ئەو كەسانە دەكات كە دەیانەوێت ڕاوبكەن.