خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەنزمی دەمێنێتەوە.