سەردێر

لە سلێمانی وتاری هەینی مزگەوت ڕادەگیرێت

خەڵك-

مامۆستا محەمەدی مەلا فایەقی شارەزووری ئاگاداری نوێژخوێنەكانی مزگەوتی حاجی عەباسی باراوی لە گەڕەكی قڕگەی سلێمانی كردەوە كە بۆ ئەمڕۆ وتاری هەینی نادات بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی لە ڕێگای هاتوچۆ.

لە ئاگادارییەكدا كە سۆشیال میدیای مامۆستا محەمەدی مەلا فایەقی شارەزووری بڵاویكردووەتەوە و ئاماژە بۆئەوە دەكات، لەبەر ئاستەنگی هاتوچۆ، ئەمڕۆ مامۆستا وتاری جومعە ناخوێنێتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی (21_1_2022) لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێرانی كردەوە كە هێشتا شەقامەكانی ناو شار و دەرەوەی شار بەستەڵەكەو مەترسی ڕووداوی هاتوچۆی هەیە.

لیژنەكە داوا دەكات لە شۆفێران بە هیچ جۆرێك لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە و شۆفێری نەكەن وە هیچ ڕێگایەك سەلامەت نییە تا چەند كاتژمێری داهاتوو.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان