خەڵك-
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو جێگیرە.
یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ هەینی 21-1-2022، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 148 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.
وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 2 ملیۆن و 717 هەزار تمەنی ئێرانی و نرخی 100 دۆلاریش بەرامبەرە بە 1342 لیرەی توركی”.