سەردێر

وێنە، جلوبەرگی مامۆستایان لەكاتی ووتنەوەی وانەی ئۆنلاین

خەڵك-

مامۆستایانی دامەزراوەیەك بەو جلوبەرگانەی كە وانەی ئۆنلاینیان ووتوەتەوە وێنەیەكی یادگارییان گرت و بڵاویانكردەوە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، وێنەیەكی یادگاری بە كۆمەڵ لەلایەن مامۆستایانی دامەزراوەیەكەوە بەو جلوبەرگەی كە وانەی ئۆنلانیان پێووتەوەتەوە بڵاوكرایەوە و لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش دەنگدانەوەی جیاوازی هەبوو.
دەوترێت بەشێك لە مامۆستایانی دامەزراوەیەكی فێركاری بە جلوبەرگێك كە لە پۆلەكانی ئۆنلاین پۆشیویانە وێنەی یادگارییان گرتووە كە بە بینینی وێنەكە لەلایەن هەركەسێكەوە تووشی سەرسوڕمان دەبێت.
لە وێنەكەدا مامۆستایان بە چاكەت و بۆینباخ، بەڵام لەبری پانتۆڵ بە شۆرت و پانتۆڵی كورت و نەعلەوە دەردەكەون، هاوكات یەكێك لە مامۆستا ژنەكان بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ و نەعلی بوكەڵەوە دەردەكەوێت.

زۆرێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێیانوایە ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە سەرسوڕهێنەرن و چاوەڕوانكراو نین، هاوكات بەشێكی دیكە پێیانوایە ئەم وێنەیە لە میواندارییەكی بە كۆمەڵی مامۆستایان دەچێت.