سەردێر

تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا كۆتایی نایەت و ئەمساڵ ڕووداوی دڵتەزێن ڕوودەدات

خەڵك-

بەرپرسێكی باڵای ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی دادپەروەرانەی ڤاكسین دەتوانێت بەڕێژەیەكی بەرچاو ڕێگا لە زیاتر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بگرێت.

مایكڵ ڕایان بەڕێوەبەری پلاندانان خێرای ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دابەشكردنی نادادپەروەرانەی ڤاكسین دەدات لەجیهاندا و ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، لە كۆتایی ئەمساڵدا وبەهۆی نەبوون یان كەمی ڤاكسینی كۆرۆنا لە بەشێك لە وڵاتانی جیهان ڕووبەڕووی ڕووداوی دڵتەزێن دەبنەوە، چونكە لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئاشكرامانكرد، پێویستە دابەشكردنی ڤاكسین لەجیهاندا بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەش بكرێت، چونكە ڤاكسین هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا.

وتیشی”تەندروستی جیهان لە هەوڵی ئەوەدایە دەستی بەزۆرینەی ڤاكسینەكاندا بگات، بەڵام بەهۆی كەمی ڤاكسین و خراپ دابەشكردنی بە دووری دەزانین ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێوبچێت”.
ئاشكراشیكرد، لە وڵاتان ڕێژەی وەرگرتنی ڤاكسین لەنێوان 10% بۆ 70%ی دانیشتووانی وڵاتاندایە، ئەمەش وایكردووە كە ئەركی ڕێكخراوی تەندروستی ئەوە بێت كە هەوڵی دابینكردنی ڤاكسین بێت بۆ ئەو وڵاتانەی كەمترین ڤاكسینیان بەدەستگەیشتووە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ساڵی 2019 لەوڵاتی چین سەریهەڵدا و تا ئێستا زیاتر لە 5ملیۆن و 500 هەزار كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.