سەردێر

ساڵوەگەڕی داگیركردنی عەفرینە

خەڵك

چوار ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دەستپێكردنی یەكەم هێرشی سووپای توركیا و گرووپە چەكدارە ئیسلامییە توندڕۆكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان.

شاری عەفرین دوای بەرخۆدانێكی مێژوویی شەڕڤانانی كورد لە بەرامبەر سووپای توركیا و گرووپە ئیسلامییە توندڕۆكاندا و قوربانییەكی زۆر، لە 18ی ئاداری 2018 دوای 4 مانگ بەرگرییەكی سەخت داگیركرا.

لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا رۆژانە هاووڵاتیانی عەفرین دەكوژرێن، دەڕفێندرێن، بریندار دەكرێن لەلایەن گرووپە چەكدارە ئیسلامییە توندڕۆكانەوە.

پیلانێكی دیكەی توندڕۆكان لە دژی عەفرین گۆڕینی دیموگرافیای عەفرینەوە بە دوورخستنەوە و ئاوارەكردنی كورد و نیشتەجێكردنی هاووڵاتیانی عەرەب و توركمان.

لە بواری پیشەسازی و چاندنیشەوە، بە هەزاران دار زەیتوون بڕدرانەوە و بەشێكی داهاتەكەشیان برا، زۆرینەی كارگە و توانای پیشەسازی عەفرین لەنێوبرا لەسەر دەستی توندڕۆكان و سووپای توركیا.

عەفرین یەكێك لە كانتۆنەكان یان هەرێمێكی رۆژئاوای كوردستانە كە لە دوای ساڵی 2012وە و شەڕی نێوخۆی سووریاوە پێكهێندرا.