سەردێر

كۆمەڵە بووە دوو گرووپ

خەڵك

بەهۆی ناكۆكی زۆرەوە كۆمەڵە رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمەنیستی ئێران بوونە دوو گرووپ.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆنگرەی حیزبی كۆمەڵە رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمەنیستی ئێراندا ناكۆكی سەریهەڵداوە بەهۆیەوە بەشێك لەسەركردەكانی حیزبەكە كشانەوە.

گرووپێكی ناڕازی لە حیزبەكە كشانەوەی خۆیان لە كۆمەڵە راگەیاند و سەركردایەتی كۆمەڵەیان تۆمەتباركرد كە ئەندام و لایەنگرانیان بێبەشكردووە لە بەشداریكردنی كۆنگرە.

لەبەرامبەردا سەركردایەتی كۆمەڵە دەڵێت باڵی ناڕازی پێكهاتوو لە چەند سەركردەی نێوخۆ و دەرەوەی وڵات پلانی خۆیان هەبووە دەمێك بوو كەناڵ و گرووپی خۆیان دانابوو، رێكخراوێكیان لەنێو حیزبدا دروستكردبوو.

كۆمەڵە رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمەنیستی ئێران لە كامپی زڕگوێزی سلێمانی لە باشووری كوردستان نیشتەجێن.