سەردێر

وادەی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لە مانشستەر یونایتد ئاشكرابوو

خەڵك-
ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی دەڵێت، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی، لە هاوینی داهاتوودا یانەی مانشستەر یونایتد بەجێدەهێڵێت، گەر “شەیتانە سورەكان” بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا سەرنەكەون.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی”وتوێژ لەنێوان توێنەرانی ڕۆناڵدۆ و ریچارد ئەرنۆڵد ئەنجامدراوە كە وابڕیارە ببێتە سەرۆكی نوێی یانەكە لە سەرەتای مانگی داهاتوو، لە توێژەكاندا نیگەرانی دەربڕدراوە بەرامبەر بە كاروانی تیپەكە و وەستانی لە پلەی حەوت لە پرێمەرلیگ”.

هەروەها دەڵێت”ڕۆناڵدۆی تەمەن 37 ساڵ، گەیشتۆتە ئەوبڕوایەی یانەكە بەجێبهێڵێت گەر بۆ وەرزی داهاتوو مان یونایتد بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا سەرنەكەوێت”.
“زە سەن” ئاماژەی بە خواستی ڕۆناڵدۆ كردووە بۆ یاریكردن تا  تەمەنی 40 ساڵان، بەڵام خوازيارە كاروانی خۆی لەگەڵ تیپێكی گەورەدا تەواوبكات كە سەركەوتن بەدەستبهێنێت، ئەمەش لەئێستادا لەگەڵ مانشستەر یونایتد قورسە.

مانشستەر یونایتد، دوای تێپەڕینی 22 گەڕی پرێمەرلیگ، لە پلەی حەوتەمدایە لە ڕیزبەندی خولی ئینگلیزی و لە 20 یاریدا 32 خاڵی كۆكردۆتەوە، ئەمەش وایكردووە زۆر لە مانشستەر سیتی دووربێت كە 56 خاڵی هەیە و یەكەمی ڕیزبەندییەكەی گرتووە.