سەردێر

ئەدهەم بارزانی: بێكاریی لاوانی سەرگەردان كردووە

هیواخوازە لە وڵاتدا بمێننەوە و كوردستان بنیاتبنێن

 

 

خەڵك-
ئەدهەم بارزانی پێیوایە بێكاریی، چینی گەنجان و لاوانی تووشی بێسەروبەریی و سەرگەردانییەكی زۆر كردووە، هیواخوازیشتە لە وڵاتدا بمێننەوە و كوردستان بنیاتبنێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بارەگای ئەدهەم بارزانییەوە بڵاوكرایەوە”بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ژیان و گوزەرانی خانەوادەكان دیارترین ئەو باس و نیگەرانییانە بووە كە ئەدهەم بارزانی لەكۆبوونەوەكانی دوێنێ و ئەمڕۆدا لەگەڵ ژمارەیەك گەنجدا تاوتوێی كردووە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بێكاری و ئاریشەی لاوان، كە ئەو توێژەی خستووەتە ناو بێسەروبەری و سەرگەردانییەكی زۆرەوە”.

ئەدهەم بارزانی دەڵێت” لاوان لە دیدارەكاندا بەدرێژی باسی ئەو دۆخە سایكۆلەژیەیانە دەكەنكە بەرۆكی هەموویانی گرتووە ، بۆیە ناچار بە كۆچ و بەجێهێشتنی وڵات دەبن و نیشتیمان بەجێ دەهێڵن”، ئەدهەم بارزانی هیوخواوازە لاوان بڕیار بدەن، سەختی و نەهامەتییەكان تبپەڕێنن و ژیان و ئایندەیان لە كوردستان بنیات بنێن و وڵات ئاوەدان بكەنەوە.