خەڵك
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی لە سبەینێوە شەپۆلێكی بەهێزی سەرانسەری بەفربارین و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە سەرمایەكی مێژووییشی لەگەڵدایە.
سادق عەتیە كەشناسی عێراقیی، دەڵێت: سبەینێ شەپۆلێكی سەرمای توند ڕوو لەعێراقو هەرێمی كوردستان دەكات كە لەمێژووی عێراقدا كەم وێنە دەبێت و مێژووییە.
ئەو كەشناسە عێراقییە دەشڵێت: سبەینێ شەپۆلێكی سەرمای توند ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە سەرمایەكی مێژووییە.
روونیشیكردەوە، لەبەرەبەیانی چوارشەممەوە شەپۆلێكی سەرماو بەفربارین سەرەتا دهۆكو نەینەوا دەگرێتەوەو دواتر درێژدەبێتەوە بۆ كەركوكو سلێمانیو بۆ بەیانی پێنجشەممەش تاوەكو باكوری بەغدا شەپۆلەكە دەیگرێتەوە.