سەردێر

زانیاری نوێ لەبارەی شەپۆلە بەفرەكەی سبەینێوە

خەڵك-ئارام سەردار

لێپرسراوی بەشی پێشبینی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەدوای نیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە ١٩ی كانوونی دووەم جارێكی ديكه شەپۆڵێكی تری باران و بەفر هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەڵام بەشی زۆری كاتەكان بەفر دەبارێت.

بژار ئەكرەم، لێپرسراوی بەشی پێشبینی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، كەش و هەوای ئەمڕۆ تاڕادەیەك جێگیرەو پێشبینی دەكرێت، لەدوای نیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە ١٩ی كانوونی دووەم جارێكی ديكه شەپۆڵێكی تری باران و بەفر هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، بەڵام بەشی زۆری كاتەكان بەفر دەبارێت.

راشیگەیاند شەپۆلەكە تاوەكو ئێوارەی ڕۆژی پێنچ شەممە بەردەوام دەبێت، شەپۆڵەكەش لەئەنجامی دووبارستە هەوای سارد دروست دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر ڕوو لەدابەزین دەكەن.

دەشڵێت، لەدوای ئێوارەی ڕۆژی پێنچ شەممە تا ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە بەڵام سەرلەبەیانیان زوو بەهۆی نزمی پلەكانی گەرما شەختە دروست دەبێت و پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن لەكاتی بەكارهێنانی ڕێگاكانی دەرەوە لەو كاتانەی شەختە دروست دەبێت.