سەردێر

ئاگادارییەك لە هاتووچۆی گەرمیانەوە

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، ئەوانەی لە پێش بەرواری 2-1-2022 گرێبەستی كۆنی كڕینی ئۆتۆمبێلیان ئەنجامداوە، دەتوانن سەردانیان بكەن بۆ گواستنەوەی خاوندارێتی و گرێبەستی ئەلكترۆنیی ناوێت.

لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیاندا هاتووە “ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكەینەوە كە گرێبەستی كۆنیان هەیە ئەوانەی پێش (2/1/2022) گرێبەستیان كردووە، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان بكەن گواستنەوەی خاوەندارێتی.”

گرێبەستی كۆن تاوەكو 15-3-2022 كاری پێدەكرێت و پێویستە تا ئەوكاتە مامەڵەی گواستنەوە ئەنجام بدەن.