سەردێر

حاكم: رزگار دەرچوونم مەحاڵە

خەڵك

حاكم رزگار محەمەد ئەمین یەك لە كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند لە كێبڕكێ بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار ناكشێتەوە.

حاكم رزگار محەمەد ئەمین یەك لە كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ دەنگی ئەمریكا رایگەیاند هەرچەندە یەكلاییكردنەوەی پۆستەكان بە رێككەوتن دەكرێت، بەڵام ناكشێتەوە وبەردەوام دەبێت.

دەشڵێت ناكشێتەوە لە پرۆسەی كێبڕكێ بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار، هەرچەند بردنەوە مەحاڵە و پێویستی بە رێككەوتنە، بەڵام گرینگ بەشداربوونە لە پرۆسەیەكی دیموكراسیدا.

راشیگەیاند لەنێو گەلدا هەڵبژاردن بكرایە، دەنگی پێویستی بۆ دەرچوون بە دەست دەهێنا.

رونیشیكردەوە لە بەغداوە كاتێك سەردانی كردووە و دیداری هەبوون لەوێ فكرەی خۆكاندیدكردنی بۆ دروستبووە و هاندراوە.