خەڵك
بڕیاردرا نرخی پشكنین بۆ پەتای كۆرۆنا كەمبكاتەوە.
بەپێی نوسراوێك لەمەودوا پشكنینی كۆرۆنا بۆ تووشبووان و بەركەوتووان لە نەخۆشخانە و نێوەندە حكوومیەكانی كۆرۆنا بە خۆڕایی دەبێت.
هاوكات پشكنینی كۆرۆنا لە نۆرینگەكانی راوێژكاری حكوومی دوای دەوام پشكنینی كۆرۆنا بە 25 هەزار دینار دەبێت.
پشكنینی كۆرۆنا لە فڕۆكەخانە و دەروازەكان بۆ گەشتیاران لە 40 هەزارەوە دەكرێت بە 25 هەزار دینار.
پشكنینی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان لە 50 هەزار دینارەوە كەمدەكرێتەوە بۆ 35 هەزار دینار.