سەردێر

سەدر و حەشد لەسەر دوورخستنەوەی كازمی رێككەوتن

خەڵك

دوای سەردانی كاربەدەستێكی پایەبڵندی ئێران بۆ نەجەف بۆ لای رێبەری رەوتی سەدر هاوكێشەكان گۆڕانكارییان بەسەرداهات.

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان، هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەر بە حەشدی شەعبی نزیك لە ئێران لەگەڵ رەوتی سەدر رێككەوتن بۆ دیاریكردنی كاندێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و چەند ناوێك دەستنیشانكراون كە ناوی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ئێستایان تێدانییە.

ئەم پێشهاتە دوای لێدوانەكانی رێبەری سەدرە كە سووبوو لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە زۆرینە.

هاوكات رێبەری سەدر داوای دەكرد هاوپەیمانی چوارچێوە هەماهەنگی ببنە ئۆپۆزسیۆن.