سەردێر

هاوپەیمانێتییەكەی سەدر مەترسی درووست دەكات

 

 

خەڵك
شرۆڤەكارێكی سیاسی دەڵێت رێككەوتنی سەدر و سووننە و بەشێكی كورد مەترسی بۆ وڵات درووست دەكات.

كامەران بەرواری شرۆڤەكاری سیاسی بۆ ئاژانسی anf دەڵێت “رێككەوتنەكە لە دژی گەلانی كوردستان و عێراقە. بە كۆبوونەوەی هەندێك هێزی ناوخۆیی لەگەڵ سەدر گەیشتە ئەنجام. كێشەی گەورەی ئەو رێككەوتنە ئەوەیە كە دەتوانێت لە عێراق ببێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ. لەو ئاستەدا مەترسی گەورە لە ئارادایە”.

روونیشیكردەوە، ئەو سیاسەت و پەیماننامەیە، كوردی بۆ سەر دوو بۆ سێ بەش دابەشكرد، سونە و شیعەكەشی كردە دوو بۆ سێ بەش. زیاتر لە هەمووان زیان بە كورد دەگەیەنێت. لەبەر ئەوەی كورد لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا (لە ساڵی 2003ەوە تائێستا) هیچ شتێكیان بۆ خۆیان نەكردووە.

بەرواری ئاماژەی بەوەشكرد، كە لە ئێستاوە ناڕەزایەتی و توڕەیی خۆی نیشانداوە، لەبەر ئەوەی پەرلەمان یەك دەست نییە “هەندێك پشتیوانی لەو دۆخە دەكەن. هەندێكیش بە ئاشكرا دژی دەوستنەوە. لە پەرلەمان پێویستی بە 170 پەرلەمانتار هەیە كە زۆرینەی پەرلەمانە. حكومەت بە دەنگی 170 پەرلەمانتار پێكدەهێنرێت و دەتوانێت لە بارەی عێراق و گەلانی عێراقەوە بڕیار بدات، بەڵام دژوارە كە پشتگیری ئەو ژمارەیە لە پەرلەمانتار بەدەستبهێنێت”.

بەرواری باسی لەوەشكرد، كە حكومەتی نوێ بۆ ئەوەی بتوانێت كاربكات و پەرلەمانیش كارەكانی رایی بكات پێویستی بە گڵۆپی سەوزی ئەمریكا، ئەوروپا و هەندێك هێزی هەرێمی هەیە ” لەماوەی رابردوودا بە تایبەتی لە نێوان هێزە هەرێمییەكانی وەك ئێران، توركیا و ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا ناكۆكی هەیە. پێشتریش ناكۆكی لە نێوانیاندا هەبووە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا ئەو ناكۆكیانە زیاتر بوون. ئەو ناكۆكیانە لە بەغدا بە هێرشەكانی سەر شوێنەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، هێرشی سەر بارەگای پارتە سیاسییەكانی كورد و عەرەب خۆی نیشانداوە. ئەو دۆخە دوور نییە كە قورستر ببێت، ئەوەی مەترسیداریشە ئەوەیە”.