سەردێر

رێگایەكی هەولێر داخرا

 

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات كە لە رێگای گۆمەسپان بەرەو شاخی سەفین بەكارنەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوای لە هاووڵاتیان كرد رێگای گۆمەسپان بەرەو شاخی سەفین بەستوویەتی و پێویستە لەو رێگایەوە هاتووچۆ نەكرێت.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە ماوەی دوو رۆژە بەشێكی زۆری رێگاوبانەكان داخراون و ئاستەنگبوون.