خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال لە راگەیەندراوێكدا هۆشداری دەدات لە رەوشی شەنگال و ئاشكرایدەكات كە هێزە ئاسایشییەكان هەوڵی ئاژاوەگێڕی دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال دەڵێت: ئەو جموجۆڵە سەربازییە بە پاساوی ئەمنی و ئارامی ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە ئەنجامدا زیان بە ئارامی شەنگال دەگەیەنێت و ئەو هەوڵانەی وەك درێژكراوەی پلانی 9ی تشرینی یەكەمە لە نێوان پارتی و حكومەتی كازمی.
خۆبەڕێوەبەری شەنگال بانگەوازی لە هەموو هێزە سیاسی و هێزە نێودەوڵەتییەكانیش كرد بۆ ئەوەی لە بەرامبەر پلانەكانی شەڕ بوەستنەوە و لە سەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری شەنگال رێگە لەبەردەم چارەسەری بكەنەوە.
رۆژی 16ی یەنایەر لە رووداوێكی هاتووچۆدا كە هێزە ئەمنییەكان هۆكاربوون دوو خوێندكار گیانیان لەدەستدا و 27ی دیكەش برینداربوون.