سەردێر

تەندروستی سلێمانی؛ ناوەندی پێدانی ڤاكسین لەڕۆژانی پشوو دەوامی ئاسایی دەكەن

خەڵك –
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕایی ڕاگەیاندنی پشوو ناوەندی پێدانی ڤاكسین كراوە ( سەعات – ٨ – بۆ – ٥ – ئێوارە) دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، سەرەڕایی ڕاگەیاندنی پشوو لە پارێزگای سلێمانی ناوەندی پێدانی ڤاكسین لەبەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕۆژانە كراوە دەبیت بەڕووی هاووڵاتیاندا سەعات – ٨ – بۆ – ٥ – ئێوارە دەبێت.

هاوكات تەندروستی سلێمانی بەهۆی زۆری تەشەنەكردنی ڤایرۆرسی كۆرۆنا داوا لە هاووڵاتیان دەكات گرنگترین ڕێنماییەكان خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەبەكارهێنانی ماسك و دەست شۆردنی بەردەوام و دووركەوتنەوەلەقەرەباڵغی و تەوقەنەكردن و وەرگرتنی ڤاكسین ڕەچاو بكەن.