سەردێر

بارینی بەفر چەند ناوچەیەكی تر دەگرێتەوە

لە سبەینێوە دەستپێدەكات

خەڵك-
كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات، شەپۆلێكی تری بەفر و باران و سورماوسۆڵە ژمارەیەك لە پارێزگاكانی باكوور و ناوەڕاست و بەشێك لە پارێزگاكانی باشوور بگرێتەوە لە سبەی ئێوارەوە دەستپێبكات.

حسێن تەمیمی، كەشناسی عیراقی لە پەیجی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردۆتەوە”چاوەڕوان دەكرێت، نزمە پاڵەپەستۆیەكی هەوا ڕووەو وڵات بێت و بە تایبەت ناوچەكانی باكوور بگرێتەوە و ببێتە مایەی بارینی باران و بەفر و دەستەواژەكانیشی لە سبەینێ‌ ئێوارەی سێ‌ شەممە دەردەكەون”.

بە وتەی ئەو كەشناسە”باران و بەفر چەند بەشێك لە موسڵ و شارەكانی هەرێمی كوردستان و باكووری دیالە دەگرێتەوە، شەپۆلەكەش لە بەغدای پایتەخت و كوت و هەندێك ناوچەی خۆرهەڵاتی میسان نەختێك سوكتر دەبێت”.

تەمیمی پێیوایە”شەپۆلی سەرماوسۆڵەكە لە قوڵبوونەوەدایە و بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت”، هۆشداریی دایە جوتیارانیش لە شەپۆلێكی شەختە و كڕێوە.