سەردێر

زانكۆیەكی هەرێم پشووی ڕاگەیاند

خەڵك-

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پابەندی فەرمانی كارگێڕی پارێزگاری سلێمانین.
پێشرەو حەمەجان عەزیز یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆ، زانكۆی سلێمانی پابەند دەبێت بە فەرمانی كارگێڕی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ڕاگرتنی خوێندنی خوێندكاران و دەوامی فەرمانبەران بۆ ڕۆژانی ١٨-١٩-١-٢٠٢٢.

پارێزگاری سلێمانی بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر و دابەزینی پلەكانی گەرما دوو ڕۆژی پشووی ڕاگەیاند.