سەردێر

سبەینێ مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت

خەڵك-

سبەینێ سێ شەممە ١٨/١/٢٠٢٢، مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێ.

بەپێی زانیارییەكان سبەینێ سێ شەممە مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی دابەش دەكرێت.