خەڵك
حووسییەكانی یەمەن رایانگەیاند نێوەڕاستی ئیمارات، ئەبووزەبی پایتەختیان بۆردوومانكردووە.
وتەبێژی میلیشیا حووسییەكان رایگەیاند نێوەڕاستی ئیمارات، ئەبووزەبی پایتەختیان بۆردوومانكردووە و لە ماوەی داهاتوودا ووردەكاری ئۆپەراسیۆنەكە ئاشكرا دەكەن.
لای خۆیەوە پۆلیسی ئەبووزەبی ئاشكرایكرد 3 تانكەری سووتەمەنی سووتاون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن.
بەپێی سەرچاوەكان بە ئاسمانی ئەبووزەبییەوە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان درۆن بینراون.
لە ماوەی هەشت ساڵەی جەنگی حووسییەكان و هاوپەیمانانی عەرەبدا ئەمە یەكەمجارە ئەبووزەبی بكرێتە ئامانج.
میلیشیا حووسییەكانی هاوپەیمانی ئێران لە 2014وە دەستیان بەسەر سەنعادا گرتووە و لە شەڕێكی قورسدان لەگەڵ حكوومەت و هاوپەیمانە عەرەبەكان بە رێبەرایەتی عەرەبستانی سعودییە.