سەردێر

دوو رۆژ كرایە پشووی فەڕمی

خەڵك

هەڤاڵ ئەبووبەكر پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە دوو رۆژ پشووی فەڕمی رادەگەیەندرێت.

هەڤاڵ ئەبووبەكر لە لێدوانێكدا رایگەیاند رۆژانی سێشەمە و چوار شەممە دەكرێتە پشووی فەڕمی لەسەرجەم دامودەزگە حكوومییەكان.

هاوكات پەروەردەی گشتی سلێمانی بڕباریدا تا رۆژی شەممە پشوو بێت و ئەزموونەكانیش دوادەخرێن بۆ 25ی یەنایەر.