سەردێر

پەروەردە پشووی فەڕمی ڕاگەیاند

خەڵك-

بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیەنێت، لە سبەینێوە تاكو شەمەی داهاتوو دەبێتە پشووی فەرمی و سەرجەم لە قوتابخانەكان دەوام ڕادەگیرێت
بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی، لەبەر دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەك و سەرما وە بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندكاران بڕیارماندا بە ڕاگرتنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم لە ڕۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری(2022/1/20/19/18) لە گشت ناوەندەكانی خوێندن بە حكومی و ناحكومییەوە.
ئاشكراشیكرد، تاقیكردنەوەكان دەچێتە (2022/1/25) بەپێی خشتەیەكی تایبەت كە لە لایەن كارگێڕی قوتابخانەكانەوە دیاریدەكرێت.