خەڵك-
ئەمڕۆ شاندێكی هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری دێتە هەولێر.
ماڵپەڕی شەفەقنیوز بڵاویكردەوە، مەبەستی سەردانەكەی شاندی هاوپەیمانی فەتح بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و پرسی گەورەترین فراكسیۆنی پەڕلەمانی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.
هەر ماڵپەرەكە ئاشكراشیكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و شێوازی هاوپەیمانییەكان بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەڕلەمان تاوتوێ دەكرێت.
لە دوای ڕاگەیاندن و پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكەی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 موقتەدا سەدر كە خاوەنی 73 كورسییە لە زۆربەی بۆنە و لێدوانەكانیدا جەخت لە پێكهێنانی حكومەتی “زۆرینەی نیشتمانی” دەكاتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگیش داوای پێكهێنانی حكومەتی تەوافق دەكەن.