خەڵك
ئەرجومەند ئاغدنیز سەرۆكی پارتی زەحمەتكێشانی توركیا رایگەیاند تەنیا ڕێگای چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە تەنگەژەكانی ئێستا چارەسەری پرسی كورد و هاوپەیمانی لە نێوان پارتە چەپەكانە بەپێی ئاژانسی مێهر.
ئاغدنیز، لە ئەو بەیاننامەدا بە ڕەخنە لە گوتاری هاندەرانەی حكومەتی توركیا و خودی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە، دەڵێت ئەردۆغان بە ئەو گوتارە ڕەگەزپەرستانە و سەركوت كەرانە و گوشارە لەسەر خەڵك، ناتوانێت بەر بە كەم بوونەوەی دەنگەكانی بگرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند كە لە حكومەتی داهاتوو پرسی كورد دەبێ بە شێوەی ئاشتیخوازانە و دیمۆكراتیك بە پێی بەرابەری تەواوی مافی نەتەوەیی چارەسەر بكرێت. زمانی فەرمی دەوڵەتی زۆرەملێ دەبێ هەڵبوەشێتەوە و بە هەموو گەلان ماف بدرێت تا بە زمانی دایكی لە خزمەتی گشتی بەهرەمەند بێت.
بە پێی ئەو بەیاننامە لە حكومەتی داهاتوو هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێكی دەرەوەی سنووری دەبێ ڕابگیردرێت، سیاسەتی فرەخوازی و گەورە كردنەوەی وڵات كۆتایی بێت، پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە سەر بنەمای یەكسانی، بەرژەوەندی بەرانبەر دەستێوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیكە، ڕێز بۆ مافی سەروەری و یەكپارچەیی خاك پێك بێت.