سەردێر

دوو دەرمانی دیكەی كۆرۆنا پەسەندكران

خەڵك

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO ئامۆژگاری دەدات بۆ بە كارهێنانی دوو دەرمانی نویی كۆڤید-19، سەرباری لیستێك لە چارەسەر بۆ ئەم پەتا كووشندەیە.

Baricitinib دەرمانێكە لە رێگای دەمەوە وەردەگیرێت بۆ نەخۆشی كۆڤید-19 پەسەند كراوە، بۆ ئەوانەی لە قۆناغی سەخت و ناجێگیردان، ئەمەش بەشێكە لە جۆرە دەرمانەكانی بەرگری بەهێز دەكات و بۆ ڕۆماتیزم بەكاردێت .

جانێت دیاز بەرپرسی تیمی WHO بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانەكان دەڵێت “دەبێت دەرمانەكە لەگەڵ كۆرتیكۆستیرۆیدات بدرێت ئەوەش جۆرێكە لە چارەسەری دژە هەوكردن”.
راشیگەیاند ئەو دەرمانە لەسەر 2600 كەس تێست كراوە و دەركەوتووە سوودی بە نەخۆشەكان گەیاندووە و رێژەی مردنی كەمكردووەتەوە.