سەردێر

قائیمقامی پێنجوێن لەبارەی پشووی سبەینێ ڕوونكردنەوە دەدات

70 سانتیمەتر بەفر باریوە

خەڵك-

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە شارەدێی پێنجوێن جوڵەی تێدا نەماوە.

زانا ڕەحمان قایمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاكو كاتژمێر 10:30 خولەك نزیكەی 70 سانتیمەتر بەفر باریوە و بە بەرەوامیش دەبارێت.

دەشڵێت”هەموو تیمەكان سەرقاڵی پاككردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانن، بەڵام فریا ناكەون و بەفرەكە زۆرە”.

ئاشكرایكرد، خاڵی سنووری باشماخ و سەرجەم شەقامەكانی پێنجوین بەهۆی بەفرەوە جوڵەی تێدا نییە و وەستاوە و هاوكات كێشەی تۆڕی كارەبا و شكاندنەوەی درەخت و كێشەی ئاومان هەیە و تیمەكان سەرقاڵی چارەسەركردنینی.
سەبارەت بە پشووی سبەینێ، ناوبراو ڕایگەیاند، بۆ پشووی سبەینێ بەفرەكە دەزانێت و تا ئێستا هیچ بڕیارێك لەو بارەوە نەدراوە.