سەردێر

پەروەردە، لەسەر ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی خوێندنگەكانی ئێواران بڕیاریدا

خەڵك-

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تاقیكردنەوەی خوێندنگەكانی ئێواران لەكاتی خۆیدا جێبەجێ دەكرێت.
بەهۆی بارینی شەپۆلێكی بەفر بارین لە شاری سلێمانی ئاستەنگی بۆ هاووڵاتیان دروست كردووە و پەروەدەی
گشتی سلێمانیش تاقیكردنەوەكانی ئەمڕۆی لە كاتژمێر 8:30 خولەكە و كردە كاتژمێر 10، بەڵام بۆ تاقیكردنەوەكانی ئێواران لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەم ئێوارە تاقیكردنەوەكان خوێندنگەكانی ئێواران ئەنجام دەدرێت.

دەشڵێت” بۆ ئەمڕۆ كێشەی هاتوچۆ نابێت و كەشوهەوا و حاڵەتی بەستن و ڕێگاگرتن نابێت، بەڵام لە درەنگانی شەو بۆ بەیانی مەترسییەكە دروست دەبێت”.