سەردێر

پەروەردە، لەبارەی تاقیكردنەوەكانی ئەمڕۆ بڕیاریدا

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر خوێندكارێك نەیتوانیبێت بەشداری تاقیكردنەوەكان بكات بۆی دەكرێتە مۆڵەت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ئاڕاستەی خوێندكاران وكەسوكاری خوێندكارانی كردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەر قوتابی و خوێندكارێك بەهۆی ئەم شەپۆلی بەفر بارینەوە نەیتوانی ئامادە بێت لە تاقیكردنەوەی ئەمڕۆدا بەرواری ١٧/١/٢٠٢٢ ئەوا لە دوای پشووی كۆتایی وەرزی یەكەم تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی وەك قوتابی و خوێندكارێكی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیكردنەوەكە ئەنجام بدات بەپێی خشتەیەك كە لەلایەن كارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگەكانەوە دیاری دەكرێت.