سەردێر

هێرشكرایەسەر بانكەكانی كوردستان و جیهان

خەڵك

ئەو دوو هێرشە بۆمبییەی شەوی رابردوو لە كەڕادەی بەغدا ئەنجامدران، دوو بانكیان كردووەتە ئامانج.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، دوو هێرشەكەی شەوی رابردوو بانكەكانی كوردستان و جیهانیان لە بەغدا كردووەتەئامانج.

ئەم هێرشانە لە دوای زنجیرە هێرشی دیكە دێن بۆ سەر بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانێتییەكەی حەلبووسی و خەنجەر و ماڵی ئەندام پەرلەمانێكی سوونەی سەر بە حەلبووسی.

هاوكات هەوڵی كوشتنی وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا و زنجیرەیەك هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغداشە.

ئەم زنجیرە هێرشانە لە دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەشێوەی زۆرینە و راگەیاندنی هاوپەیمانی سەدر و بارزانی و سوننە و پەراوێزخستنی لایەنەكانی حەشدی شەعبیییە.