سەردێر

هەدەپە داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات

هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە: بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت ئامادەین

خەڵك

هاوسەرۆكی گشتی هەپەدە رایگەیاند ئێستا كاتی ئەوە هاتووە هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوەبچێت و هەدەپە ئامادەیە.

پەروین بووڵدان هاوسەرۆكی گشتی پارتی دێموكراتی گەلان هەدەپە لە كۆنگرەی حیزبەكەی لە ئێلح لە باكووری كوردستان رایگەیاند “جارێكی دیكە دەڵێین، لەم وڵاتە كاتی ئەوە هاتووە كە هەڵبژاردنێكی پێشوەخت ئەنجام بدرێت”.

بووڵدان دەڵێت: گەلانی توركیا هەڵبژاردنیان دەوێت، بەڵام كەسانی بێبەرپرسیار ڕێگە بە هەڵبژاردن نادەن.

دەشڵێت: ئێمە لێرەوە بانگەوازی دەكەین: ئەگەر متمانەتان بە خۆتان هەیە، بڕیاری هەڵبژاردن بدەن. با پێكەوە رێگە بە گەل بدەین، ئەو كاتە دەبینین كە گەل گۆشەگیری لەسەر كێ دادەنێت.

هاوسەرۆكی گشتی هەپەدە دەڵێت: ئێمە بە هەموو شێوەیەك ئامادەین. ئێمە لە ئێلح ئاشكرای دەكەین كە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن. سبەینێ یان دوای مانگێك ئەگەر هەڵبژاردن بكرێت، هەدەپە بۆ بەڕێوەبەری وڵات ئامادەیە.