سەردێر

پۆلیسی سلێمانی تەقەكەرێكی دەستگیر كرد

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا بەھاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتن تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆئەوە دەكات، پاش ئەوەی ھێزەكانی پۆلیس ئاگاداركرانەوە لەبوونی ڕووداوێك كە تۆمەتبارێك تەقەی تێدا كردبوو، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا تۆمەتبار (ر، ج، ر) لەدایكبووی ١٩٩٣ لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا بەھاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتن دەستگیربكرێت.
ئاشكراشیكرد، تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.