سەردێر

هێڵی فڕۆكەوانی عێراق بۆ ڤاكسین بڕیاریدا

خەڵك-
هێڵی فڕۆكەوانی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، كە دەبێت گەشتیاران یان كارتی ڤاكسین یان پشكنینی كۆرۆنا بكەن پێش گەشتەكەیان.

هێڵی فڕۆكەوانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە گەشتیاران پابەند بن بە بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانییەوە، كە تایبەتە بە هاتن و ڕۆیشتن لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانی وڵاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە گەشتیاران لەكاتی گەشتەكانیاندا كارتی ڤاكسین، كە هەردوو ژەمی ڤاكسینی وەرگرتبێت پێشكە بكات یان پێش 72 كاتژمێر پشكنینی كۆرۆنا بكات.

بەپێی پڕۆتۆكۆڵی تەندروستی جیهانی، گەشتی ئاسمانی نێوان وڵاتان كراوەتەوە بە مەرجی وەرگرتنی ڤاكسین یان پشكنینی كۆرۆنای پێشوەختە.