سەردێر

هاتووچۆ بۆ ڕێگای ئەزمەڕ و گۆیژە هۆشداری دەدات

خەڵك-
بارینی بەفر لە سلێمانی دەستی پێكرد و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات بە شۆفێران تاوەكو نەچنە ناوچە شاخاوییەكان و دەشڵێت: “لە ڕێگای گۆیژە و ئەزمەڕ ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا دیمەنەكانی بەفر بارینی ئێوارەی ئەمڕۆی لە شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران و ھاووڵاتیان دەكات سەردانی ناوچە شاخاوییەكان نەكەن بەھۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە لەو ناوچانەدا.