سەردێر

تونێلی ماوەران مەترسیی هەرەسهێنانی لەسەرە

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند تونێلی ماوەران مەترسیی هەرەسهێنانی لەسەرە بەهۆی بەفربارینەوە بۆیە دادەخرێـت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد سەرجەم شوفێران ئاگاداردەكەینەوە كەوا بەهۆی دابارینی باران و بەفری بەردەوام ، دیارە لەبەشێك لەدەروازەی تونێلی تەواو نەكراوی (ماوەران) كە شەقڵاوەو هەریر بەهەولێر دەبەستێتەوە درزێكی گەورە دروست بووە كە ئەگەری داڕمانی لێ دروست بووە، بۆیە بەشێوەیەكی كاتی دادەخرێت.

راشیگەیاند، شۆفێران لەو ماوەیە وەكو ڕێگای جێگرەوە هەر دەتوانن ڕێگای هەولێر شەقڵاوەی كۆن بەكاربێنن.