سەردێر

سبەینێ لەم وێستگانە بەنزینە هەرزانەكە دابەشدەكرێت

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، سبەی دابەشكردنی بەنزینی نۆرماڵی عیراق بەنرخی 690 دینار لە دەرەوەی شار دابەش دەكرێت .

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەی یەكشەممە بەرواری 16 / 1 / 2022 لە وێستگەی ( خانزادی میر لە چەمچەماڵ و دوكان لە دوكان و پشدەر لە قەڵادزێ و تەگەران لە شارباژێر) دابەشدەكرێت .

ئەمە لەكاتێكدایە، لە سنوری پارێزگای هەفتانە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دابەشكردنی بەنزینی نۆرماڵی عیراق ڕایدەگیرێـت و بەڵام لە ناوچەكانی دیكە هەموو ڕۆژێك بە بەردەوامی دابەشدەكرێت .