سەردێر

پەروەردەی گەرمیان؛ ئەنجامدەرانی سوتاندنی خوێندنگەكەی كفری ئاشكرا كرا

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، دوو خوێندكار كە لە ڕێگای كامێراكانی چاودێریەوە دەركەوتوون، هەستاون بە سوتاندنی بەشێكی خوێندنگەی ئامادەیی كفری.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە دوای ئەو ئاگرەی لە بەشێك لە خوێندنگەی ئامادەیی كفری كەوتەوە دوای بەدواداچوون و كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە، توانرا لەڕێگەی كامێراكانی چاودێریەوە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستنیشان بكرێت، كە دوو منداڵ بوون و هەردووكیشیان خوێندكارن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بەهۆی ئاگرەكەوە هەردوو ژووری مامۆستایانی ژنان و پیاوان سوتاون ، بەڵام دەفتەری تاقیكردنەوە و تۆمارەكان و هۆڵەكان و ژووری بەڕێوەبەری خوێندنگەكە سەلامەتن و ئاگریان نەگرتووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، مەبەست لە سووتاندنی خوێندنگەكە ڕەنگە بۆ ئەوە بوو بێت ، كە ئەو دوو خوێندكارە بەنیاز بوو بن دەفتەری تاقیكردنەوەكان بسوتێنن بەڵام نەیانتوانیووە، سەركەتووبن .

هاوكات دارا ئەحمەد، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان بۆ میدیاكان ڕایگەیاندووە، پۆلیس و ئاسایش گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە و خوێندكارەكانیش ناسراونەتەوە و لێپرسینەوەی یاساییان بەرامبەر ئەنجامدەدرێت.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان