سەردێر

خشتەی دابەشكردنی مووچەی ڕۆژی دووشەممە بڵاوكرایەوە

خەڵك –
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، سبەی یەكشەممە مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دابەش دەكرێت و سەرچاوەیەكیش لەو وەزارەتە خشتەی مووچەی ڕۆژی دووشەممەی بۆ خەڵك ئاشكراكرد .

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە 17ی 1ی 2022 مووچەی چوار شوێن دابەش بكرێت و ئەگەر پارە لە بەردەست وەزارەتی داراییدا بێت هەمان رۆژ مووچەی سێ شوێنی دیكە دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دووشەممە مووچەی هەریەكە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، دیوانی چاودێری دارایی، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە دابەش دەكرێت و ئەگەر بڕی پارەی پێویست لەبەردەست بێت مووچەی دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەستپاكی و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دابەشدەكرێت.