سەردێر

ڕێكخراوێك پارە بەگەنجان دەدات و لێیان وەرناگرێتەوە

خەڵك –
لقی هەولێری رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەیەكیان هەیە هاوكاری دارایی پێشكەش بە چەند پڕۆژەیەكی بچوكی گەنجان دەكەن، لە پێنج تا سی هەزار دۆلار دەدەنە گەنجان و وەك هاوكاری و بێ وەرگرتنەوە پارەكە.

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لقی هەولێری رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی پڕۆژەیەكیان هەیە هاوكاری دارایی پێشكەش بە چەند پڕۆژەیەكی بچووكی گەنجان دەكەن.

هاوكات لقی هەولێری رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ئاشكرایكردووە، ئێستا هەزار پڕۆژەمان لە تەواوی عیراق هەیە، كە 120 پرۆژەیان لە هەرێمی كوردستانن، ئێمە پشتگیریی داراییان دەكەین بە پێدانی پێنج بۆ 30 هەزار دۆلاری ئەمریكی بە گوێرەی قەبارە و جۆری پرۆژەكە وەك هاوكاری و بێ وەرگرتنەوە پارەكە.
لە ڕاگەیەنراوی ڕێكخراوەكەدا هاتووە، لە بەرنامەیەی ئێستایان ‌هاوكاریی دارایی بێ وەرگرتنەوە، پێشكەش بەو كەسانە دەكەن، كە خاوەن بیرۆكە یان پرۆژەی بچوكی خۆیانن بۆ ئەوەی پەرە بە پرۆژەكەیان بدەن و بتوانن چەند كەسێكیش لای خۆیان دابمەزرێنن و بیخەنە سەركار.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان