سەردێر

تەندروستی عیراق توشبوون بەکۆرۆنا ڕووی لە زیاد بوونە

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، ٢٤٧٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و ٣٣٥ كەسیش چاكبوونەتەوە و ٥ حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم ٢ حاڵەت هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ١٥ هەزار و ٤٥٠ پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە ٢٤٧٧ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی ٧١ و هەولێر ١٣٠ حاڵەت و دهۆك ٢٩٩ حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە ٣٣٥ تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی ٤٢ و هەولێر ١٥ و دهۆك ١٠ كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ٥كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە هەولێر 1 و دهۆک ١ حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە ٢٤٢٤٢ كەس.