سەردێر

بڕی باران بارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی ڕانیە سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 52.8 ملم باریوە.

كەشناسی هەرێم ئاشكرایدەكات، ئەمڕۆ و سبەینێ یەك شەممە باران و بەفر بارین لە ناوچەكانی هەرێم بەردەوام دەبێت.