سەردێر

نرخی دۆلار و تمەن بەرزبوونەوە

خەڵك-
جارێكی دیكە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار و تمەن بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و لیرەی توركی-ش شكا.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 148 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت” ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان لە ڕۆژی پێنج شەممەدا نرخەكەی 148 هەزار دینار بوو.

ڕاشیگەیاند، بەهای 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 738 هەزار تمەنە و هەروەها بەهای 100 دۆلار بە هەزار و 230 لیرەیە.

بەردەوام لەگەڵ خستنە بازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بەهای دۆلار جێگیر دەبێت و زۆرجار نرخەكەی دادەبەزێت، بەڵام لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا بەهۆی ئەوەی بانكی ناوەندی پارە ناخاتە بازاڕەوە نرخەكەی بەرزدەبێتەوە.